AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٣ ١٥:٢٠

پلەی سەرلەشکەر سەردار زاهدی پێشکەشی بنەماڵەکەی

پلەی سەرلەشکەر سەردار زاهدی پێشکەشی بنەماڵەکەی

پلەی سەرلەشکری درایه شەهید "محەمەد ڕەزا زاهیدی" و ئەم پلەیە بە بنەماڵەکەی بەخشرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەزیز ناسرزادە، جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکان، چووه ماڵی شەهید محەمەد ڕەزا زاهیدی و پلەی سەرلەشکری بەخشییە بنەماڵەکەی.

پێشنیازی پێدانی ئەو پلەو پایەیە وەک ڕێزلێنان لە ساڵانێک موجاهیدە و هەوڵە بێوچانەکانی شەهید زاهیدی بۆ پاراستنی ئاسایش و دەسەڵاتی ئێرانی ئیسلامی لە لایەن سەرلەشکر باقری درابوو.

ژەنەڕاڵ محەممەدرەزا زاهیدی یەکێک لە فەرماندەکانی فەیلەقی قودسی سپای پاسداران بوو که لە کاتی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق شەهید بوو.

News ID 50145

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha